حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر فۆرمی خۆراكی هاوڵاتیان دا

وەزارەتی بازرگانی عێراق رەتیدەكاتەوە سیستەمی دابەشكردنی خۆراك لە رێگەی پسوولەی خۆراك هەلچوەشابێتەوە و روونیكردەوە كە ئەو هەواڵانە تەنیا دەنگۆن و هیچ بنەمایان  نییە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە ئەو قسانەی لەو بارەوە دەگوترێت دەنگۆی بێبەڵگەن و لە كەسانێكەوە دەردەچن كە بەرژەوەندیان تیادایە بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی رای گشتی بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان.

هەروەها دەنوسێت: حكوومەت چەند لیژنەیەكی باڵای لە وەزارەت و دەستە پێوەندیدارەكان پێك هێنا بۆ باشتركردنی سیستەمی پسوولەی خۆراك بەشێوەیەك ئاسانكاری زیاتری بۆ هاووڵاتییان و توێژی هەژار تیادا بێت و روونی كردەوە كە لیژنەكە گەیشتە چەند بڕیارێكی گرنگ لەو بارەوە وەك دابەشكردنی ئارد بەسەر هاووڵاتییانی لەو چوارچێوەدا.

روونی كردەوە كە وەزارەت هەڵدەستێت بە چاككردنی سیستەمی پسوولەی خۆراك و یەكەمجاریش شارەدێی حەیدەرییە دیاری كراوە بۆ جێبەجێكردنی گۆڕانكارییەكە بەشێوەیەكی ئەزموونی بۆ دەرخستنی سەركەوتنی ئەزموونە نوێیەكە كە دواتر ئەگەر سەركەوت سنووری ئەو گۆڕانكارییە بۆ هەموو ناوچەكانی تر فرەوان دەكرێت.

بەپێی بەیاننامەكە بیرۆكەكە ئەوەیە كە هاووڵاتی سەرپشك دەكرێت بۆ دیاریكردنی ئەو مادە خۆراكییانەی دەیەوێت لە رێگەی كارتی زیرەكەوە و ئاماژەی كرد كە وەزارەتەكە كارە بازرگانییەكە بەڕێوە دەبات و خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دەكات كە هەروەها كار بۆ سەقامگیری نرخی خۆراك لە بازاڕەكانیش دەكات و لە حاڵەتی گرانبوونی نرخەكان دێتە ناو بابەتەكەوە.



PM:02:45:29/03/2017