خشتەی پێدانی كرێی هاتوچۆی مامۆستایان راگەیەنرا
رێكخراوێكی ئەڵمانی كە پارەیەك وەك كرێی هاتوچۆی مامۆستایان خەرج دەكات، خشتەی پێدانی ئەو پارەیەی بۆ ماۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر‌و دهۆك راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له زاری رێكخراوی (giz)ی ئەڵمانی ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له رێكه‌وتی 10ی نیسان/ ئه‌پرێل ده‌ست ده‌كرێت، به دابه‌شكردنی كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌پێی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی خواره‌وه:
رێكه‌وتی 10ی نیسان/ ئه‌پرێل، له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ، كرێی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی شارباژێڕ و دووكان دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 11ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، كرێی مامۆستایانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 12ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زوور، قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرێكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 13ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، مامۆستایانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌كانی سه‌یدسادق، پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق كرێكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 15ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی رانیه و پشده‌ر له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی رانییه، كرێكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:02:48:29/03/2017