کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دواخرا

بڕیاربوو رۆژی شەممە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەنجامبدرێت و لە کۆبوونەوەکەدا مەلابەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.

میدیاکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویانکردەوە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی لەبارەی نەخشە رێگاکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە گفتوگۆیان دەکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی سەردانی لایەنەکان بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، راگەیەنرا کۆبوونەوەکە ئەنجام نادرێت و دیارنیە بۆ چ کاتێکیش کۆبوونەوەکە دواخراوە، بێ ئەوەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکەن.


PM:01:57:30/03/2017