سەرۆكایەتی كۆمار لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركوك هاتەدەنگ

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق سەبارەت كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم رۆژی چواشەممە ٢٠١٧/٣/٢٩، هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە پارێزگای كەركوك ئاگادار کرد کە زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی برایانە لە نێو خۆیاندا زاڵ بکەن کە جێگەی پێزانینی هەموان بووە لە هەردوو ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی کە گوزارشتکردنی هەستی بەرزی لێپرسراویەتییە لەسەر هەموو ئاستەکان و پەرۆشییە بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی بنیاتنەر، ئاماژەیشی کردووە بۆ ئەو پەیوەندییە چڕوپڕانەی کە بەو ئاڕاستەیە دەیکات.

بەڕێزیان داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە پابەندی پرەنسیبەکانی دەستوور ببن، پێویستیی جێبەجێکردنی مادەی ۱٤٠ی دەستووریشی دوپاتکردۆتەوە کە پەیوەستە بە ئایندەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر، کە حکومەتەکانی پێشووی فیدراڵی لە ساڵی ۲٠٠٥ ەوە پشتگوێیان خستوە، هاوکات داوای لە حکومەتی فیدراڵی کردوە دەست بکات بە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و تەواوی ئەرکەکانی لەو بارەیەوە رابپەڕێنێت وەک چۆن لە دەستووردا هاتووە.

 هاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەی کردوە بۆ ئەوەی  هێزە سیاسییەکان لێپرسراویەتیی خۆیان پەیڕەو بکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی، گرنگی رەچاوکردنی خستنە پێشی رزگارکردنی تەواوی خاکی وڵاتی لە پیسیی تێرۆر دووپاتکردۆتەوە.



PM:02:11:30/03/2017