بەسەرپەرشتی بارزانی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بە سەرپەرشتی‌ مەسعود بارزانی‌، هەردوو مەكتەبی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان لە پیرمام كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 2ی نیسانی 2017، بە سەرپەرشتی‌ مەسعود بارزانی‌، هەردوو مەكتەبی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆببنەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی‌ وەك پەیوەندییەكانی‌ پارتی‌ و یەكێتی‌ و پرسی ریفراندۆم و هەڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان لە كەركوك و بڕیارەكەی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەی‌ داگرتنی‌ ئاڵای‌ كوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە بكرێت.



PM:09:04:01/04/2017