سەرۆكایەتی هەرێم: مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقدا ناكەین

سەرچاوەیەكی لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە هەرێم گرنگی بە بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق نادات بە رەتكردنەوەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگەكانی كەركووك و وەڵامیشی نادەنەوە.

بەپێی هەواڵێكی سایتی "جەزیرە نێت" سەرچاوەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم پێی راگەیاندوون كە بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك بووەتە ئەمری واقیع و پێویستە بەغدا مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پەسند كرد بە تەنیا هەڵدانی ئاڵای عێراق لەسەر دامەزراوە فەرمییەكانی پارێزگای كەركووك و داگرتنی ئاڵای كوردستان كە ئەنجوومەنی پارێزگاكە بڕیاری لەبارەوە دابوو، بێجگە لە قەدەغەی دەستكاریكردنی نەوتی كەركووك.



PM:09:25:01/04/2017