كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی‌و پارتی لەگەڵ كۆمەڵ كۆتایی پێهات
كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆتایی هات و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه بڵاوكرایەوە.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، شاندی پارتی و یه‌كێتی بۆ راوێژكردن و ئاڵوگۆركردنی بیر‌ورا له‌سه‌ر ریفراندۆم سه‌ردانیان كردین و تێبینی سه‌رنجی خۆمان خسته‌ڕوو، یه‌كه‌م گه‌لی كورد به‌گه‌لێكی سته‌مدیده ده‌زانین له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی بونی نیه، بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌زانین ئه‌و زوڵمه لابه‌رین، ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی داین، به‌ڵام پێمانوایه ریفراندۆم ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌بێت راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌دوادابێت پێویسته زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت.
رایگه‌یاند پێویسته ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كارخراون و زیانیان پێگه‌یه‌نراوه وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان كارا بكرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه به‌دامه‌زراوه‌یی بكه‌ین، له‌روی بژێویی و ژیانی خه‌ڵكیشه‌وه كه خه‌ڵك زۆر ناره‌حه‌ته، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك دڵخۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دڵگه‌رمی بچێت، چونكه ئه‌نجام و رێژه‌ی ریفراندۆم كاریگه‌ری هه‌یه.
هاوكات مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كان گرنگه و ماوه‌یه‌كه ساردی كه‌وتبوه كۆبونه‌وه‌كان و له‌گه‌رمترین باسیش ده‌ستمان پێكرده‌وه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم كه ئه‌لقه‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانه، له‌كۆبونه‌وه‌كانیش باسی كێشه‌ی موچه و پاشه‌كه‌وتی مووچه كێشه‌كانی تر و په‌رله‌مان كرا له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ و كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆش.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ڵومه‌رجێكی بابه‌تی هاتۆته پێشه‌وه و كێشه‌ی سوریا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و موسڵ رزگار ده‌كرێت و پێنچ كۆبونه‌وه‌ی جنێف كراوه وڵاته زڵهێزه‌كان به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێن، ئێستا كورد له‌كۆبونه‌وه‌كان رێگه ناده‌ن كۆنگره‌ش بكه‌ن و دۆخی كوردیش له‌باكور ده‌بینین كه له‌سه‌ر فشاری وڵاتانی دراوسێیه و ده‌بینین به‌ره‌ی توركمانی 70 واژۆ كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دژی ئاڵای كه‌ركوك، نامانه‌وێت كاتی زیاتر له‌ده‌ست بده‌ین و ماوه‌ی 10 ساڵه له‌سه‌ر مادده‌ی 140 ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كرێت.
PM:03:26:03/04/2017