بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

لە راگەیەنراوێكی فەرمیدا بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر كۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی هاوبەشی یەكێتی‌و پارتی رایگەیاند.

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بڵاو دەکاتەوە رایدەگەیەنێت: پەرلەمانی کوردستان تاکە مەرجەعی سیاسی‌ و دەستورییە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنوسسازەکانی گەلی کوردستانی عیراق ‌و لە دیاری کردنی پەیوەندی دەستوری لەگەڵ دەسەڵاتەکانی کۆماری عیراقی فیدرالیدا و ئەو پرسە پێویست بە کۆبونەوەی حیزبی ناکات.

لەو راگەیەندراوەدا بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە؛ کە بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی پێویست بە هیچ کۆبونەوەیەکی حیزبی ناکات.
دەقی راگەیەنراوەكە بخوێنەرەوە:





PM:02:22:04/04/2017