گۆڕان ئامادە نییە وەفدی هاوبەشی یەكێتیو پارتی ببینێت
بەوتەی سەرچاوەیەكی باڵا لە گۆڕان، ئەو بزوتنەویە لەگەڵ شاندە هاوبەشەكەی یەكێتیو پارتی كۆنابێتەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە بزوتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی گروپی راوێژكاریی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئێستا سەركردایەتی گۆڕان دەكات، بزوتنەوەكە لەگەڵ شاندە هاوبەشەكەی یەكێتیو پارتی كۆنابنەوە.
سەرچاوكەی سپی وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا باس لەوە كراوە كە لەسەر ریفراندۆم پێویست بە كۆبوونەوەی حیزبی ناكاتو، پێویستە بۆ چارەسەری كێشە سیاسییەكانو كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆبونەوەی حیزبی بكرێت.
PM:02:29:04/04/2017