فەیسبوك گۆڕانكارییەكی گەورەی كرد

فەیسبووك تایبەتمەندیەك بۆ بەكارهێنەرانی زیاد دەكات كە لەڕێگەیەوە ڕاستەوخۆ دەتوانن بزانن چەند لە هاوڕێكانیانەوە دوورن.

فەیسبووك لە ڕێگای ئەپی ماسنجەرەوە تایبەتمەندیەكی بۆ بەكارهێنەرانی زیاد دەكات و ڕایگەیاندووە  Live Location” دەتوانێت یارمەتی بەكارهێنەرانی بدات كە شوێنی خۆیان بۆ هاوڕێیەك یان گروپێك لە هاوڕێكانی دەستنیشان بكات، هەروەها دەتوانێت دور و نزیكی خۆی لەو كەسەی چاوەڕێی دەكات دیاری بكات".

لە ڕێگای ئەم تایبەتمەندییەوە بەكارهێنەر كاتژمێرێكی لەبەردەستدایە تا شوێنی خۆی لەسەر نەخشە نیشانی هاوڕێكانی بدات، لەهەر شوێنێكیش بیەوێت دەتوانێت ئەو كاتژمێرە ڕابگرێت و كۆتایی بەو خزمەتگوزارییە بهێنێت.

فەیسبووك گۆڕانكاری بەرچاو لە ماسنجەردا دەكات و دەیەوێت لەگەڵ خواستی بەكارهێنەر بگونجێت و بەم نزیكانە تایبەتمەندییەكی بۆ دانانی وێنە لەسەر ستایلی سناپ چات زیادكرد كە بەكارهێنەران دەتوانن لە ماسنجەرەوە زیاد لە وینەیەك وەك پرۆفایل دابنێن، ئەو وێنانەش بۆماوەی ٢٤ كاتژمێر لە ماسنجەرەوە دەردەكەون و هاوڕێیان دەتوانن وێنەی یەكتر ببینن.



PM:02:45:04/04/2017