لە بارەی پشووی هەفتەی داهاتووەوە بڕیاردرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان بڕیاریدا، ڕۆژێکی ھەفتەی داھاتوو لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە پشووی فەرمی دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان لە ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەینەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 9/4/2017 کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس، لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، پشووی فەرمی دەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندبوو "بەھۆی دواکەوتنی پڕۆسەی خوێندنەوە پشووەکانی 9/4/2017 و 19/4/2017 ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە و لەسەرجەم باخچەکانی مناڵان و قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان دەوام ئاسایی دەبێت".



PM:02:51:04/04/2017