عەبادی تکایەک لە پارێزگاری کەرکوک دەکات


سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند چەند جارێک تکای لە پارێزگاری کەرکوک کردووە ئاڵای کوردستان دابگرێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتاری هەفتانەیدا ڕایگەیاند کە دوای لە ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری کەرکوک کردووە کە رێز لە ماددە دەستوورییەکان بگرن و بڕیاری تاکلایەنە نەدەن.
عەبادی وتوویەتی کە ئێستا لەهەموو کاتێک پێویستیمان بەیەکگرتوویی هەیە وەک چۆن هێزە ئەمنییەکانمان بەیەکگرتوویی کاردەکەن سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و یەکە ئەمنییەکانی دیکە هاوئاهەنگن و پێکەوە لە بەرەکاندا بەرەی پاراستنی کەرامەت و شەرەفدا دژ بە دووژمن و دژ بەداعش دەجەنگن. سوپاس بۆ خوا سەرکەوتنی نیشتمانی مەزن و یەک بەدوای یەک ئەنجامدرا و دەستکەوتەکانیش بەیەکسانی بۆ هەموو هێزەکان دەگەڕێتەوە لە جوامێرییان بۆ لەناوبردنی داعشو ئازادکردنی خاکی عێراق لەژێر چنگی داعش و تیرۆریستان

هەروەها وتوشییەتی "ئەو بڕیارە تاکلایەنەی حکومەتی خۆجێی شاری کەرکووک داویەتی لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان بە بەشدارینەکردنی پێکهاتە سەرەکییەکانی دیکەی شارەکە. حکومەتی عێراقی جەخت لەرێزگرتنی سەرجەم لایەنەکان دەکات بۆ بڕگە و ماددە یاساییەکانی دەستووری عێراق و پێداگری لەپێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئەتنیکی و ئاینی و مەزهەبی ئەم شارە دەکەین و مکوڕی لە دیالۆگ و دانووستان دەکەینەوە و بڕیاری تاکلایەنە رەتدەکەینەوە و دەمانوێت ئەم شارە ببێتە نموونەی پێکەوە ژیان لە سەرجەم عێراق و ناوچەکە".



PM:10:01:04/04/2017