وردەكاریی كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی‌و پارتی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

ئەمرۆ شاندێكی هاوبەشی یەكێتی‌و پارتی سەردانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیان كرد‌و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وردەكاری كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا.

لە پاش کۆبوونەوەی شاندی کوردی و سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، فازیل میرانی ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم مافی هەموو گەلێکە و کوردیش بۆی هەیە ڕیفراندۆم بکات بۆ چارەنووسی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کەرکوک ڕێککەوتین بەردەوامبین لەسەر گفتوگۆی زیاتر.

هاوکات سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەموومان پابەندی یاساکانی عێراق دەبین و هیچ لایەنێک پەراوێز ناخرێت لە کاتی گفتوگۆکاندا.

شاندەکەی پارتی و یەکێتی پێکهاتووە لە: عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی. فازڵ میرانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی.

هەروەها فواد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم.



PM:02:04:05/04/2017