گەورە بەرپرسێكی داعش دەستگیركرا

بەوتەی هێزی ئەمنی عێراق، جێگری بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵاتی موسڵی داعش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیر كراوە.

سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەمە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە (ئەبو هاجەر)ی جێگری بەرپرسی میحوەری ڕۆژهەڵاتی مووسڵی داعش بە دیل بگرن.

مەعەن ڕونیشی كردەوە،  ئەبو هاجەر لەناو هاووڵاتییانی مەدەنی لە بەشی چەپی موسڵ خۆی حەشاردابوو، بەڵام دوای بەدواداچونی ورد توانیویانە بیدۆزنەوە و بیگرن.



PM:02:48:08/04/2017