عەزییەکە لەلیلا فەریقی هەرای نایەوە

‌لەیلا فەریقی
لەیلا فەریقی خانمە گۆرانیبێژی دیاری کورد دوێنێ لە میانی فیستیڤاڵێکدا بە عەزییەکی درێژەوە دەرکەوت و عەزییەکەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بووەتە جێگەی باس.
خانمە گۆرانیبێژ لەیلا فەریقی دوێنێ لە فێستیڤاڵی ئەڵماسی لە شاری هەولێر خەڵات کراو لە میانی ئەو فێستیڤاڵەدا بە عەزییەکی سور و سپییەوە دەرکەوت کە عەزییەکی درێژە و زۆرێکیش پییان وایە کە ئەو عەزییە درێژە لە لەیلا نەوەشاوەتەوە.
ئەمساڵ لەیلا فەریقی دوای ١٠ ساڵ یەکەم کاری نوێی بە شیوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە و کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانیەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Productionn لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانیەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو  دەکرێتەوە.



PM:12:36:10/04/2017