دۆلار نرخێکی نزم تۆمار دەکات

سەرباری ئەوەی دوێنێ ئێوارە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، بەیانی ئەمڕۆ ٤/١١ سەرلەنوێ نرخەکەی دابەزیووە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٤٥٠ دینار، ئێوارەی دوێنی نرخی ١٠٠$ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٢٥ هەزارو ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٢٥٠ دینار.



AM:10:23:11/04/2017