نرخی دۆلار بەرزبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بە نرخەکەی دوێنێی هەر 100 دەلارێک نرخەکەی 100 دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی یۆرۆش بەرزبووەتەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی 100 $ دۆلار بە 125 هەزارو 500 دینار،

- نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزارو 500 دینار.

- نرخی 100 پاوەن بە 154 هەزارو 750 دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی 100 لیرەی تورکی بە 33 هەزارو 500 دینار

- نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 33 هەزارو 250 دینار.

 



AM:10:27:12/04/2017