بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لەسەر پارەی سه‌رپێچییەكانی ئۆتۆمبێل
لەبارەی بە قیستكردنی بڕە پارەی سه‌رپێچییەكانی ئۆتۆمبێل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی نوێترین زانیاری ئاشكرا دەكات.
ڕائید كاروان محەمەد وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌پێی بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی هه‌رێمی كوردستان شۆفێر ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌ی سه‌رپێچییەكانی بۆ بكرێت به قیستی مانگانه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی وتیشی: قیسته‌كه بۆ ماوه‌ی 13 مانگه و ده‌بێت شۆفێر له ماوه‌ی ئه‌و 13 مانگه‌دا پاره‌كه‌ی ته‌واو بكات.
ڕائید كاروان محەمەد بۆ ئاراستە ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه ئه‌م بڕیاره ئه‌و شۆفێرانه ناگرێته‌وه كه مامه‌ڵه به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و شۆفێرانه ده‌بێت له‌كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانیاندا هه‌موو بڕه‌پاره‌كه بده‌ن.
AM:09:33:13/04/2017