فەرهاد پیرباڵ: دۆزینەوەی لاپتۆپەکەم سیناریۆیە

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیر ڕایگەیاند ئەوەی روویدا سیناریۆبوە و لاپتۆپەكەی لێ بەجێ نەماوە، بەڵكو لێیان بردوە.

دوای ئەوەی پۆلیسی هەولێر لاپتۆپەکەیان بۆ فەرهاد پیرباڵ گەڕاندەوە، ئەو نوسەرە ڕایگەیاند سیناریۆكە روونە، بۆ ئەوە بوە كە فەیسبوكەكەی دابخەن بە فەرمانی نەزاد هادی پارێزگاری هەولێر.

فەرهاد پیرباڵ ڕوونیکردەوە "پێشتر تابلۆیەكی تر لەسەر شاشەی لاپتۆپەكەم بوە، بەڵام ئەوەتا تابلۆی سەرشاشەكەیان گۆریوە و فەیسبوكم هاك كراوە، فەرهاد ریڤەلوشن، كەناڵی یوتیوبوم هاكراوە، ئەگەر مەبەستیان نەبوە بۆچی رۆژانی پێشووتر لاپتۆپەكەیان بۆ نەیان هێناوەتەوە یان ئاگاداریان نەركردوە"
ئەو نوسەرە ڕاشیگەیاندووە" لەبازاربووم برادەرێك هات ئاسایش بوە وتی بە خراپی ئۆتۆمبیلەكەت راگرتوە، منیش سویچەكەم داوەتێ ، دواتر كە چومەتەوە دەبینم لاپتۆپەكەم لە ئۆتۆمبیلەكەمدا نەماوە"



PM:04:35:13/04/2017