عەدنان کەریم کۆنسێرت لەم شارانەی کوردستان سازدەکات



پاش کۆنسێرتەکەی لە شاری کەرکوک عەدنان کەریم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆنسێرت لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی سازدەکات

عەدنان کەریم، هونەرمەندی ناسراوی کورد پاش ئەوەی کۆنسێرتی لە شاری کەرکوک سازکرد بڕیار وایە سبەی شەممە ڕێکەوتی 15ی نیسان کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی لەگەڵ گروپی میوزیکی (کۆڵن)ی ئەڵمانی لە شاری هەولێر سازبکات

پاش ئەوەش لە درێژەی زنجیرە کۆنسێرتەکەیدا لە شاری  سلێمانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15ی نیسان دواین کۆنسێرتی خۆی ساز دەکات.

زنجیرە کۆنسێرتەکەی عەدنان کەریم و گروپە میوزیکیە ئەڵمانیەکە لە لایەن رێکخراوی هۆرایزن ریلیف بەڕێوە دەبرێت و داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی و توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیە.

عەدنان کەریم هونەرمەندێکی دیاری باشوری کوردستانە و هەوارارێکی زۆری هەیە و خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانیە و لەگەڵ چەندین گروپی میوزیکی جیهانی کاری کردوە


PM:02:52:14/04/2017