چۆپی فەتاح بۆ چی ٣٢ کاتژمێر نەخەوتووە؟

چۆپی ئاشکرایدەکات کە بەهۆی زۆری کۆنسێرتەکانییەوە لەم ساڵدا ٣٢ کاتژمێر نەخەوتووە و هەروەها وادەی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی ئاشکرا دەکات.

چۆپی سەبارەت بە ئەلبوومەکەی بە سپی میدیای ڕاگەیاند "رۆژی 19-4-2017 ئەلبوومی نوێم لەهەموو پێگە ئۆنلاینەکانی وەکو: Spotify و Google Play بەردەست دەبێت و بەشێوەیCD لەهەموو بازاڕەکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە ، لەڕۆژەکانی ناوەڕاستی مانگی نیساندا ئەلبومی بناربڵاودەبێتەوە ، ئەو ئەڵبومە لە ١٣ تراك پێکهاتووە،گۆرانییه‌کانی زۆربەیان لەئاوازی هونه‌رمه‌ند بورهان موفتییە، ئەو ئاوازدانەرەی کەدەستی منی گرت بۆ ناو هونەری کوردی، تەمەنم ١٦ ساڵبوو دەستم بەگۆرانی وتن کرد، ئەو هونەرمەندە بەڕێزە پایەبەرزە ڕێپیشاندەری من بوو، بەتایبەت لەئەلبوومی یەکەم و دوهەممدا، ئێسته‌ش ستایلی ئەم ئەڵبومەم هەر هەمان ستایلی سەرەتامە ، هیوادارم بەدڵتان بێت".

هەروەها ئاشکرشی کردلەئێسته‌وە دەتوانن گۆرانییەکانی ئەلبومی بنار لەبەرنامەی iTunes (https://itunes.apple.com/album/id1220739273?ls=1&app=itunes)بەدەستیبهێنن و

هەروەها ئەو ئاشکرای دەکات ٣٢ کاتژمێر نەخەوتووە و دەڵێت "پێش نەورۆز لەئەوروپا و لەکەنەدا بووم بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێك، یەك ڕۆژ پێش نەورۆز دوای تەواو بوونی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم یەكسەر گەڕامەوە بۆ کوردستان و لەئاهەنگی نەورۆزی هەولێر بەشدارییم کرد کە لەپارکی شانەدەربەڕێوەچوو، ٣٢ کاتژمێر نەنوستم و هەر لەگەشت و کۆنسێرتدا بووم، بەڵام خۆشبەختانە چەند کۆنسێرتێکی سەرکەوتوو بوو، بە ئەنجامی کۆنسێرتەکان و گەرم و گوڕی هۆگرانم حەسامەوە، سوپاسی ئەو جەماوەرە بەڕێزە ئەکەم".

سەبارەت بە پێشکەشکردنی بەرنامەکەشی لە کەناڵی ڕووداو دەڵێت "زۆربەی هونەرمەندانی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی کاری پێشکەشکاریش دەکەن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئایە من پێشکەشکارێکی سەرکەوتووم یان نا؟ وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ بینەران و ئێوە بە جێدەهێڵم، بەرنامەی (چۆپی و چارە) بینەرێکی یەکجار زۆری هەیە ، بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەگاتە دەستم، پێم وایە خەڵکێکی زۆر پێیان وایە کەتوانیومە خزمەتێکی میدیای کوردی بکەم، هەر کاتێك ببینم کەخەڵکی بەرنامەکەی منی بە دڵ نییە ، ئەو کاتە بێ سێودوو لێی دەوەستم، بەڵام تائێسته‌ بەرنامەیەکی سەرکەوتووەو بینەرێکی یەکجار زۆری هەیە".



PM:04:29:15/04/2017