ریفراندۆمەكەی توركیا تەقەی تێكەوت

بەهۆی شەڕێكی چەكدارانە لە یەكێك بنكەكانی دەنگدان لە نزكی ئامەد دوو كەس كوژران‌و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن تورك، لەكاتی دەنگدانی ریفراندۆمەكەی ئەمرۆی توركیا، شەڕە تەقە لەنێوان دوو گروپ لە یەكێك لەبنكەكانی شاری ئامەد دروست بوو، كە لەئەنجامدا دوو كەس كوژران‌و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەدوای شەڕەكەش هێزە ئەمنییەكانی توركیا رەوانەی ناوچەكە كراون.



PM:01:45:16/04/2017