هاوسەری یەکترن و خوشک و برا دەرچوون

لەڕووداوێکی دەگمەندا ژن و مێردێک بە مەبەستی پشکنینی منداڵبوون دەچنە نەخۆشخانە، بەڵام ئەنجامەکان دەریدەخەن کە خوشک و بران.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ژن و مێردێک دەچنە نەخۆشخانەو  سەردانی پزیشک دەکەن بۆ ئەوەی دەرزیی منداڵبوون لە خۆیان بدەن، بەڵام دواتر پزیشکێک بەناوی جاکسۆن لە ویلایەتی میسسیپی بۆی دەردەکەوێت کە زۆر سیفاتییان لە یەکتر دەچێت و وەک خوشک بران.
ئەو پزیشکە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ هەردووکیان دەکات و دڵنیایان دەکاتەوە کە خوشک و بران و دووانەشن.
ئەم کچ و کوڕە، لە تەمەنی مناڵیەوە دایک و باوکیان بە رووداوی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن، دواتر دەستەی چاودێری منداڵان لە ئەمریکا سەرپەرشتیان دەکات و یەکتر نابیننەوە تا ئەوکاتەی دەبنە خوێندکاری زانکۆ، پەیوەندییەکی سۆزداری لەنێوانیاندا دروستدەبێت و بڕیاری هاوسەرگیریی دەدەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەشدەکات کە ئەو کچ و کوڕە داوایان لە دادگا کردووە بەزووترین کات گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیان بۆ هەڵبوەشێنرێتەوە.

 


PM:10:31:16/04/2017