موژدێن باس لە "سێکسکردن" دەکات

کچە گۆرانیبێژی کورد موژدێن پێیوایە مافی کوڕانی کورد پێشێل کراوە ڕای وایە دەبێت مافی "سێکسکردن" بۆ کوڕی کورد بگێڕدرێتەوە.
موژدێن لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی "کوڕی کورد زۆر گوناحە چونکە سێکس حەرامە بۆی".
موژدێن دەپرسێت "ئایا ئەم هەڵوێستە ئارامی دەگێڕێتەوە بۆ کۆمەڵگا؟".
ئەو گۆرانیبێژە باس لەوەش دەکات کوڕی کورد کاتێک دەچێتە داوای کچێک بە کیلۆ داوای ئاڵتونی لێدەکەن و دەڵێت "ئاڵتون بە نیو موچە دەکڕدرێت؟".
هەروەها موژدێن نوسیویەتی "پێم سەیرە کە دەڵێن نابێ کوڕی کورد لەو دۆخەدا حەز لە دەستدرێژی سێکسی بکات ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی یەکجار سێکس".
موژدێن نیگەرانی خۆی بەتایبەت لە دۆخی کوڕانی کورد دەربڕیوە و داواشدەکات چیتر مافی کوڕ و کچی کورد پێشێل نەکرێت.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ موژدێن لە ساڵی ١٩٨٢ لە سلێمانی لە دایک بووە و لە ئێستادا لە ئەوروپا دەژی و بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی پاداشت بە ناوبانگ بوو کە تێیدا بە ڕووتی دەرکەوت.


PM:06:10:17/04/2017