نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٤/٢٠ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە کوردستان، دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جارێکی دیکە بەرزبووەوە بە بەراورد بە نرخەکەی دوێنێ.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

-
نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٤٠٠ دینار.، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، ئەمەش دوو ڕۆژە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.
-
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.
-
نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.
-
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار و ٤٠٠ دینار.



AM:09:53:20/04/2017