لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داخڵكردنی گشت
قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ
بابەتێکی گەرمە و وەزارەتی پەروەردەش ڕەتی دەکاتەوە.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپەی وشەی ڕاگەیاندووە
"وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاوێژی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و پسپۆڕه‌كانی كردووه و
هیچ پلانێكی نییه بۆ داخڵكردنی گشت قوتابییانی 12ی ئاماده‌یی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی
ئه‌زموونه گشتییه‌كانی ئه‌مساڵ كه بڕیاڕه 15-6-2017 ده‌ست پێ بكات "
هەروەها وتوشییەتی داخڵكردنی گشتی زیان به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌گه‌یه‌نێت
و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای زانستی قوتابی و سته‌مێكیشه له‌وانه، زیره‌كن
و به مافی خۆیان داخڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه له
خوێندن، داخڵ نه‌كراون .
هاوكات یوسف كه‌مال
پسپۆڕ و ڕابه‌ری په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دەڵێت تا ئێسته وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده داتایه‌كی نه‌خستووه‌ته ڕوو كه پیشانی بدات ئه‌و قوتابییانه‌ی له
ساڵانی پێشووتردا داخل كراون، تا چه‌ند سه‌ركه‌توو بوون و نمره‌ی باشیان هێناوه .