وادەی دابەزینی نرخی ئینتەرنێت ڕاگەیەندرا

وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت کە هێڵی ئینتەرنێتی بێسنوور لەگەڵ جێبجەێکردنیدا نرخەکەی لە نرخی سەرجەم ئینتەرنێتەکانی دیکە هەرزان دەبێت.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە "پڕۆژەی ڕاکێشانی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور کە بەفایبەر ئۆپتیک بۆ ناو ماڵ ناوی دەبرێت، ئێستا سەرجەم کارەکانی تەواوبوەو جگەلەوەش ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی نیشانداوە".
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕووینکردەوە"تەنھا ئەوەی ماوە بریتیە لەوەی پڕۆژەکە بخرێتە بواری تەندەرینەوەو دواتر جێبەجێبکرێت، بۆیە ئەو پڕۆژەیە دواخراوە کارمان بەو ئامانجە کردوە کە پڕۆژەیەکی گشتگیربێت و لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان بێت".
جەختیش دەکاتەوە ئەگەر پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چاوەڕواندەکرێت نرخی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بەبەرارورد بەھێڵەکانی دیکە ھەرزانتربێت.
سەبارەت بە وادەی جێبەجێکردنەکەی دەڵێت "پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بێسنور سیستمی فایبەر ئۆپتیکەو سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشی کوالێتیەکەی بەرزتردەبێت و چاوەڕواندەکرێت لەمساڵدا جێبەجێبکرێت". 
وەزارەت ئاشکرایدەکات لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەم ساڵدا ئەوا نرخەکەی بە بەراورد بە هێڵەکانی دیکە هەرزانتر دەبێت



PM:03:29:21/04/2017