کەسوکاری ئەو هاوڵاتیەی کە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری چارەسەری بۆنەکرا، سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمار دەکەن.
شەوی ڕابردوو بەرواری 20ی نیسان ئه‌و هاوڵاتیه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری وه‌رنه‌گیرا بۆ چاره‌سه‌ر، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەو هاوڵاتیە شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردو کە دەکاتە 19ی نیسان بەهۆی ئەوەی کەلوپەل و پێداویستی تایبەت بە نەخۆشیەکەی بەردەست نابێت لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی شاری هەولێرەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و پاش ئەوەی له‌وێش وه‌رناگیرێت ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری ئه‌هلی و شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.
کەسوکارەکەشی مردنی ئەو هاوڵاتیە بۆ کەمتەرخەمی پزیشک و کارمەندانی ئەو نەخۆشخانانە دەگێڕنەوەو ڕایدەگەیەنن "وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه وه‌زیری ته‌ندروستی به‌كه‌مته‌رخه‌م داده‌نێن و له هه‌فته‌ی داهاتو سكاڵا له‌سه‌ر د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی تۆمارده‌كه‌ین.
ئەوان بە نیگەرانیەوە دەڵێن "نه‌خۆشه‌كه‌یان له سێ نه‌خۆشخانه‌دا جێگه‌ی نه‌بوه‌وه بۆیه دواجار گیانی له‌ده‌ستدا".