بەوێنە..مامۆستایەک لەنێو قوتابخانەکەیدا بەرچەقۆ و کەتەر دەدرێت

لەیەكێک لەناو قوتابخانەکانی ناو شاری هەولێر چەند گەنجێک بە چەقۆ و کەتەر هێرش دەکەنە سەر مامۆستایەک و بەتوندی برینداری دەکەن.

ماڵپەڕی باس نیوز لەزاری مامۆستا قوربانییەکەوە کە ناوی نەوزادە، بڵاویکردەوە " یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی (هێرشی بنەڕەتی) لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر لە بەرامبەر بازاڕی لەنگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2017 لە قوتابخانە چالاکیی (سەیران)یان هەبووە و قوتابییەکانیان کە لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تاوەکوو شەشەمی بنەڕەتین، خواردنیان بردووە، بەڵام لەو کاتەدا چەند چەند مێردمنداڵ و گەنجێک چوونەتە ژوورەوە، ئەویش هەوڵی داوە کە قوتابخانەکە جێبهێڵن. ڕوونیشی کردەوە: ”ئەوان گوتیان کە خوشکمان لێرەیە و دەمانەوێت چاومان لە خوشکمان بێت، بەڵام ئەمن داوام کرد کە دەست بەجێ قوتابخانە جێبهێڵن، لە ناکاو بۆکسێک لەنێو چاوم کەوت و لە پشتەوە بە کەتەر (چەقۆ) لێم درا و بریندار کرام".

ئەو مامۆستایە باسیشی لەوە کرد کە کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و سکاڵای لەسەر ڕووداوەکە تۆمار کردووە. گوتیشی: ”ئەوانەی لێیان دام، 3 کەس بوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسییان لابوو و لە کامێرای چاودێری سەرجەمیان دەرکەوتوون".

بەرپرسانی پەروەردەی هەولێر بڵاویان کردەوە ”ئەو مامۆستا قوربانییە یە ڕێک و پێکە و پابەندە بە دەوامی ئاسایی خۆی و لە کاتی کارکردنی لێیان داوە، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە لەم بابەتە خۆش نابن.
فۆتۆکە لە ماڵپەڕی باس ەوە وەرگیراوە



PM:08:15:21/04/2017