ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیەکەی سلێمانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی تێدا بوو بە قوربانی

ئەو ئاگرەی ئێوارەی ئەمشەو ٤/٢١ لەبەشێکی ناوخۆی زانکۆی سلێمانی کەوتەوە بوومە مایەی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی بەرگری شارستانی وبرینداربوونی دوانی تر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ١٢ خوێندکاریش برینداربوون و هەندێکیان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەو تووشبووونیان بەتەنگە نەفەسی گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

پێشتر وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێکان جەمال لە بارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە ڕایگەیاند بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیک خوێندکار بریندار بوون.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوون و ڕوونیشیکردەوە تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەکەداین.

یەکێک لە خوێندکارانی ڕزگاربووش ڕایگەیاند کە ئاگرەکە لە کاتژمێر شەش بۆ ٦:١٠ خولەک کەوتووەتەوە



PM:08:30:21/04/2017