یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌ و گۆڕان، بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ هه‌رێم و  پرسی ریفراندۆم لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی کۆببنەوە‌.

شۆرش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند "كۆبوونەوەكە دەوری و ئاساییەو بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی هەلومەرجی سیاسی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە".

وتیشی‌ كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی ریفراندۆم‌و دید‌و بۆچونی هێز و لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەو پرسەو  چۆنیەتی ئاسایكردنەوەی باردوخی هەرێمی كوردستان‌و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان‌و پەیوەندی نێوان هێزولایەنە سیاسیەكان تاوتوێ ده‌كه‌ن.



AM:09:17:22/04/2017