16 كەس لە سلێمانی دەستگیركران

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی 13 ڕۆژدا بە تۆمەتی دزیكردن توانیویانە 16 كەس دەستگیربكەن و لە ئێستادا لێكۆڵنەوە لەڕوداوەكان بەردەوامە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لە چەند هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لە ڕۆژی 10-4-2017 تا 2-4-2017 توانرا 16 تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە تاوانی دزی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە لە ماڵان و بازارو دوكانەكاندا.

هەروەها بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە: لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەندن و لێكۆڵینەوەش لە گەڵیاندا بەردەوامە .



PM:02:33:24/04/2017