بەم نیشانانەدا بزانە ئایا پەیوەندیەكەت بەردەوام دەبێت

كاتێك دەكەوێتە داوی خۆشەویستی كەسێكەوە پێویستە بگەڕێیتەوە بۆ ئەو پەیوەندیەی كە پێشتر تیایدا شكستت خواردوە، زۆربەمان ئەوە ڕوویداوە لە ژیانماندا كە كەسێك بیر و هۆشی داگیركردووین و وا هەستمانكردوە ژیان لە ناسینی ئەو كەسەوە دەستپێدەكات.
خۆشەویستی جوانترین هەستی مرۆڤە، بەڵام جیاوازی هەیە لەنێوان خۆشەویستی و سەرسامبوون بۆ تێپەڕاندنی گومان  لەم قۆناغە چەند پرسیارێك دەست پێدەكات ئایا كەسی بەرامبەر وتە و دەربڕین و وشەكانی لەكاتی گونجاودان؟چۆن بزانی ئایا بەرامبەرەكەت خۆشی دەوێت یان تەنیا سەرسامە پێت؟
چەند ئاماژەیەك هەن كە جیاوازی دەكات لەنێوان خۆشەویستی ڕاستەقینە و سەرسام بوون، بۆ ئەوەی بگەیت بە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پەیوەندیەكەتان بەردەوام دەبێت:
-ئایا وازت لە خۆپەرستی هێناوە یان نا؟
ئەگەر بكەویتە داوی خۆشەویستیەكی ڕاستەقینەوە بەتەواوی واز لە خۆپەرستی دەهێنیت لەبەرئەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە هیچ مەرجێكی نیە خۆشەویستی ڕاستەقینە پێویستی بە هاوكاری و وازهێنان لە هەندێك شتی تایبەتی هەیە ئەگەر بەرامبەرەكەت وازی لە هەندێ خووی ژیانی خۆی هێنا بۆتۆ كەواتە خۆشی دەوێیت.
-جیاوازیە زۆرەكان واناكات خۆشەویستی كۆتایی بێت
جیاوازیە زۆرەكانی نێوان دوو مرۆڤ لەكاتێكدا لە خۆشەویستیەكی ڕاستەقینەدان واناكات كە جیا ببنەوە، بەڵكو چارەسەركردنی ناكۆكیەكان دەكەنە پردی بەهێزبوونی پەیوەندیەكەیان.
-پێشكەشكردنی دیاریەكان
ئەگەر لە خۆشەویستیەكی ڕاستەقینەدا بیت هەمیشە بیر لەوە دەكەیتەوە كە باشترین و جوانترین دیاری پێشكەش بكەی كە ئەو ئارەزووی دەكات نەك ئەوەی كە خۆت ئارەزووی دەكەیت.








PM:02:51:24/04/2017