ئەردۆغان: هێرشەکەی شەنگال بە ئاگاداری بارزانی بووە

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هێرشەکەی شنگالەوە ڕایگەیاند "بارزانی لەم ئۆپراسیۆنە ئاگادار کراوەتەوە".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی وڵاتەکەیەوە وتی "هێرشەکانمان لە شنگال و باکوری سوریا بەردەوام دەبن".

ئەردۆغان جەختی کردەوە هێرشەکە بۆسەر پێشمەرگە نەبووە و ڕاشیگەیاند "بارزانی لەم ئۆپراسیۆنە ئاگادار کراوەتەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن شنگال بێتە شوێنی مانەوەی پارتی کرێکاری کوردستان (پەکەکە)

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون، ٢٠ دانەیان لە چیای قەرچۆغ و ١٩ ی دیکەشیان لە چیای شنگال بوون.



PM:11:23:25/04/2017