پیاوێکی کورد لەشفرۆشی بە هاوسەرەکەیەوە دەکات

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ کە ١٠ ساڵ لەمەوبەرلە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە ئێستا بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی گەنج کردووە ئاشکرایکردووە مێردەکەی کاری لەشفرۆشی پێوە کردووە.

پۆلیسی هەولێر باندێكی لەشفرۆشی لە یەكێك لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەستگیر دەكات كە سەرۆكی باندەكە ژنێكی دانیشتووی دهۆكە و ماوەیەكی كەمە هاتووەتە هەولێر.



بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕووداو "(ب، م) تەمەن 38 ساڵ و خەڵكی شاری دهۆك، 10 ساڵ لەمەوبەر لە هاوژینەكەی جیابووەتەوە. دواتر بە مەبەستی كاركردن لە كۆمپانیایەك دەچێتە شاری هەولێر. (ب) لە كۆمپانیاكە كارگوزار بووە، بەڵام دوای ماوەیەك وازی لە كارەكەی هێناوە و رووی لە كاری لەشفرۆشی كردووە".



ئەو ژنە وتوویەتی خۆی خاوەنی شەش منداڵە كە گەورەكەیان تەمەنی 12 ساڵانە و بچووكترینیشیان تەمەنی شەش ساڵە

ئەو ژنە باسی چیرۆکی بوونی بە لەشفرۆشەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت "مێردەکەم چێشتلێنەر بوو، زۆر هەژار بووین، بەیەكەوە نەدەگونجاین بۆیە بڕیارماندا لە یەكدی جیا ببینەوە. من هاتم بۆ هەولێر بۆ كاركردن، چونكە منداڵەكان لای خۆمن، سەرەتا لە كۆمپانیایەك كارگوزاریم دەكرد، بەڵام پارەكەی كەم بوو، بۆیە وازم هێنا".

ئەو بەرلەوەی واز لە کارەکەی بهێنێت کوڕێک دەناسێت کە ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات هاوسەری بێت و دڵێت "مێردەکەم فێری لەشفرۆشی كردم، پێكەوە لە خانوویەكی كرێدا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر لەگەڵ چەند ئافرەتێكی دیكە ئەو كارەمان دەكرد".

ئەو کوڕەکی کە دەڵێت مێردییەتی، نكۆڵی لەوە نەدەكرد كە كاری لەشفرۆشی بە (ب) و چەندین ژنی دیكە كردووە، بەڵام دەڵێت لەو كارەدا تەنیا نییە، بەڵكو لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی (ئا) خەریكی هێنانی ئافرەتن بۆ ماڵەكەی تاوەكو لەوێ‌ لەشفرۆشییان پێ بكەن.

ئەو کوڕە کە تەمەنی لە ٢٠ ساڵ تێپەڕ ناکات دەڵێت "سێ‌ ئافرەت و دوو پیاوین، رۆژانە موشتەری گەنج و پیر دێن بۆ لامان، هەر ئافرەتێك بە 40 هەزار دینار بە كرێ‌ دەدەین كە 20 هەزار دیناری بۆ ئافرەتەكە و 20 هەزار دیناریش بۆ پیاوەكانە".

ئەو ڕوونیشی کردەوە هەریەك لە ژنەكان رۆژانە زیاتر لە سێ پیاو لەگەڵیان دەبێت، هەریەكەیان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵیان دەمێننەوە. ئەو دەشڵێت "ئەگەر ئەمجارە رزگارم بێت، سوێند دەخۆم وازدەهێنم و چیدی كاری وا ناكەمەوە".

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕایگەیاند "لە ئەنجامی چاودێری و بەدواداچوونی پۆلیسی رێككاری و زێرەڤانی، بۆمان دەركەوت لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر، ژنێك لەگەڵ دوو گەنج و چەند كچێك خەریكی كاری لەشفرۆشین، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی قایمقامی ناوەندی هەولێر، توانیمان دەستگیریان بكەین و بەپێی ماددەكانی 2 و 3 و 4ـی لەشفرۆشی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەرین بۆ سزادانیان".



PM:08:20:26/04/2017