لە ماوەی ئەم مانگەدا دوو جار سەرۆک وەزیرانی
هەرێمی کوردستان ڕووەو تورکیا فڕی، جارێکیان بە نهێنی و دوور لە چاوی میدیا و جاری
دووەمیشیان ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوویەوە.
ماڵپەڕی تۆڕی میدیایی ڕووداو کە لە لایەن
نێچیرڤان بارزانییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت بۆ ماوەی سێ کاتژمێر هەواڵی
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ڕەجب تەیب ئەردۆغانی لە ڕوپەری سەرەکی ماڵپەڕەکیدا
هێشتەوە نوسیویەتی"لە کاژێر 16:00 ەوە نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و
رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان ، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی (مابەین) لە ئیستەنبوڵ لە
کۆبوونەوەدان".
بەڵام وەک هەمیشە هێشتا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوانیان بە نهێنی ماوەتەوە و زۆرینەی کاتەکانیش نازانرێت
گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی چییەوە بوون و لەسەر
چی ڕێککەوتوون.
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە
کۆنگرەی ئەتلەنتیک بەشداری کرد، تێیدا ئەردۆ‌غان وتارێکی پێشکەشکرد و ئەو
ڕوویقسەکانی کردە یەپەگە و پەکەکە کە دوو پارتی کوردین لە بەردەم سەرۆک وەزیرانی
هەرێمی کوردستاندا وتی "به‌و مه‌نتقه‌ی بڵێیت ئه‌و رێكخراوی تیرۆریستیه له‌پاڵ منه و
له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه باشه، ئه‌وی دیكه‌یان له دژمه له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه خراپه،
ناگه‌ین به هیچ شوینێك. ئه‌ویش رێكخراوی تیرۆریستییه، خراپه،. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وا
پێویسته به پشتیوانیكردن له یه‌كتری به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
هاوبه‌شمان دژ به‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه. كاتێک له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتین ئه‌وا
جیهان له‌و چه‌تانه، له‌و پیاوكوژانه رزگاری ده‌بێت. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری
داعش ده‌بێته‌وه، بێده‌نگبوون له‌ئاست پاكتاوی نه‌ژادی و ئه‌نجامدانی تاوان له‌لایه‌ن
رێكخراوی تیرۆريستیی وه‌ك په‌كه‌كه و یه‌په‌گه، وه‌ك بانگهێشتنامه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی
تاوانی زیاتر.
هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا
ئەو پەیەدە و یەپەگە بە منداڵی لەبارچووی پەکەکە وێناکرد و وتی "ئێمه په‌یه‌ده
و یه‌په‌گه ده‌ناسین. ئه‌مانه منداڵی له‌بارچووی په‌كه‌كه‌ی لای ئێمه‌ن. په‌روه‌رده‌ی
ئه‌وانن. ئه‌مانه ده‌زانین له‌وناوچه‌كه‌دا كێ كێیه. پێویسته دۆسته‌كانمان ئه‌مه
بزانن. ئه‌گه‌رنا به زانیاریی هه‌ڵه، هه‌نگاوی هه‌ڵه به‌ره‌و ئاینده ده‌نرێت و
ناوچه‌كه له‌ڕۆخی كه‌نده‌ڵانێكدایه. شارستانییه‌ته‌كان داده‌ڕمێن و مرۆڤه‌كان به‌ره‌و
مه‌رگ ده‌برێن. با له‌بیرمان نه‌چێت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌ك دووپشك وان،
رۆژێك هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌دات كه به‌خێوی كردووه. با له‌بری هه‌ڵنانی
هه‌نگاوی شه‌رعیه‌تدان به تیرۆر و، بێ سازشكردن له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی،
ئه‌وا له‌ناوبردنی تیرۆری داعش گونجاوه. ئێمه گوتومانه كه هه‌میشه ئاماده‌ی
ئه‌وه‌ین. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه ئه‌وه
گونجاوه".
پێشتر سپی میدیا ئاشکرایکرد کە نێچیرڤان
بارزانی دوو هەفتە لەمەوبەر جارێکی دیکە بە نهێنی سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ
ئەردۆ‌غان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا کۆبووەتەوە، بەڵام تا ئێستاش ناوەڕۆکی ئەو
سەردانە نەزانراوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا
تورکیا بۆردوومانی شەنگالی کرد و پێنج پێشمەرگە و دەیان گەریلا و شەڕڤان بریندار
بوون، بەڵام نە بارزانی و نە نێچیرڤان بارزانی هیچ پەیامێکیان بڵاونەکردەوە و
وەزارەتی پێشمەرگەش پارتی کرێکارانی کوردستانی بە هۆکاری بۆردومانەکە تۆمەتبار
کرد.
ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگەش ئەردۆ‌غان و یەڵدرمی
سەرۆک وەزیرانی تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ بارزانی ئەنجامدا، ئەگەرچی
میدیاکانی نزیک لە پارتی وایان بڵاوکردەوە کە ئەردۆ‌غان و یەڵدرم داوای لێبوردنیان
سەبارەت بە بۆردومانەکە و شەهید بوونی ئەو پێنج پێشمەرگەیە کردبێت، بەڵام میدیای
فەرمی تورکیا ئاشکرایکرد کە تەنها سەرەخۆشی خۆیان گەیاندووەتە بارزانی.