شەپۆلێکی باران بارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ماڵپەڕێکی کەشوهەوای ناسراوی جیهانی ئاماژە بۆ یەوە دەکات کە لە ١ و ٢ ئایاردا شەپۆلێکی باران بارین روو لەناوچەکانی هەرێم دەکات و لەبارازییەکان بارنێکی باش و لەناو شارەکانیش بەڕێژەیەکی کەمتر دەبارێت.

ماڵپەڕی ناسراوی کەشوهەوا http://www.accuweather.com لە دوا پێشبینی خۆیدا بۆ کەشوهەوای شارەکانی کوردستان، پێشبینی دەکات لە ١و ٢ ئایار کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پێشبینی دەکرێت لەو دوو رۆژەدا رێژەیەکی باشی باران لە ناوچە بەرزاییەکان ببارێت، لە شارەکانیش رێژەیەکی کەم دەبارێت.

کەشوهەوای هەرێم لە حاڵەتی کەمدا لە مانگی ئایاردا باران دەبارێت، بەلآم ئەو ماڵپەڕە جیهانییە پێشبینی ئەو باران بارینە دەکات لەسەرەتای ئەو مانگەدا. 



AM:09:24:30/04/2017