نرخی دراوەکان لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا

سپی - سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ ١ ئایار لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان دۆلار و دراوە بیانییەکان زۆربەیان بە جێگری مانەوە و ١٠٠ یۆرۆش زیاتر لە ١٠٠٠ دینار نرخەکەی لە دەستدا.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار دینار.



AM:10:12:01/05/2017