بۆ یەکەمجار وێنەیەکی هاوسەر و کچەکەی عەلی باپیر بڵاودەکرێتەوە

سپی - سلێمانی

بۆ یەکەمجار وێنەیەکی هاوسەر و کچەکەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بڵاودەکرێتەوە کە مێژووی وێنەکە بۆ نۆ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.

لە وێنەیەکدا کە دەست سپی میدیا کەوتووە هاوسەری دووەمی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەردەکەوێت کە کچەکەی لە باوەشیدایە.

شوکرییە دووەم هاوسەری ئەو سیاسەتمەدارە دیارەی کوردە و هاوسەری یەکەمی کە ناوی ڕووخسار بوو لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا.

عەلی باپیر سێ جار هاوسەرگیری کردووە لە ژیانیدا و خاوەنی حەوت کوڕ و شەش کچە.

عەلی باپیر وەتمان لە عەشیرەتی (میراودەلی) یەو لە ھاوینی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە گوندی (کەنجاڕە) ی سەر بە ناحیەی (سەنگەسەر) ی سەر بە قەزای (پشدەر) لەدایک بووەو شەش ساڵی تەمەنی پێش چوونە قوتابخانەی لە گوندی (کەنجاڕە) و پاشان (بەستەستێن) گوزەراندوە، لە ئیستادا عەلی باپیر ئەمیری حیزبی کۆمەڵی ئیسلامیە



AM:11:20:04/05/2017