داوا دەكرێت پەخشی دراما توركییەكان لە هەرێمی كوردستان كۆنترۆڵ بكرێت

ژمارەیەك كەسایەتیی ئەكادیمی و میدیاكار و چالاكی مەدەنی لە هەرێمی كوردستاندا، لە یاداشتنامەیەكدا داوای چاوخشاندنەوە بە پەخشی دراما توركییەكان لە تیڤییەكانی هەرێمی كوردستاندا دەكەن.

لەو یاداشتنامەیەدا، پەخشی دراما توركییەكان وەك یەكێك لە "دیارە خراپەكانی ئەمڕۆی جڤاكی كوردستان" لە قەڵەم دراوە و لەو روانگەیەوە بە چەند خاڵێك لایەنی نەرێنیی پەخشی دراما توركییەكانیان خستووەتە روو، هەروەك داوایان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێوەندیدارەكانی تر كردووە، سنوورێك بۆ پەخشی ئەو دراما "توركیی بازرگانییانە" دابنێن كە بوونە بەشێك لە "سیاسەتی بە تورككردنی جڤاكی كوردی".

دەقی یاداشتنامەكە:

بۆ/ وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان- حكوومەتی هەرێمی كوردستان

بابەت/ چاوخشاندن بە پەخشی دراما توركییەكان

سڵاو و رێز.

یەكێك لە دیاردە خراپەكانی ئەمڕۆی جڤاكی كوردستان لە هەرێمی كوردستان، پەخشی لە رادەبەدەری زنجیرە درامای بازرگانی توركیین، كە لە چەند ڕوویەكەوە، دوورن لە بەها و قورسایی هونەری، ئێتیكی و زانستی. هەر بۆیە، ئێمە كۆمەڵێك كەس بە پلەی زانستی و پیشەیی جودا و لە روویی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە، بە باشمان زانی داوا بكەین كە بە زووترین كات رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنوردانان بۆ پەخشكردنی دراما توركییەكان لە بەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە:

یەكەم: ئەم درامایانە، سادەكردنەوەی بەهاكان و بەتاڵكردنەوەیانە لە مانا و تێكشكاندنی سایكۆلۆژیای تاكی كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی هەموو بەهایەكە كە كۆمەڵگای كوردستانی پێ ناسراوە.

دووەم: سەرقاڵكردنی خەڵك، بە كوشتنی كات لەگەڵ ئەم زنجیرە درامایانە كە لە ڕووی هونەرییەوە هەژارن. هەر وەك ئاگادارن، لایەنی هونەری بەشێك لە جوانیی عەینی و زەینی دراماكان پێك دێنن.

سێیەم: تێكشكاندنی زمانی كوردی و خراپی وەرگێڕانەكان. بە تایبەت كۆمەڵێك دراما بە هەردوو زاراوەی كرمانجی ژوورو و خواروو دێنە وەرگێڕان، كە هەم بەهەدەردانی كات و سامانە، هەمیش لێك دووركردنەوەی زاراوەكان.

چوارەم: چەندین درامای وڵاتانیتر هەن كە هەم گرنگترن و هەمیش باشترن لە دراما توركییەكان، بۆیە داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەكەین، بەدیلی باشتر بۆ ئەو درامایانە بدۆزرێتەوە و لە چوارچێوەی ستراتیژیەتێكی نیشتمانییدا چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بدۆزرێتەوە.

پێنجەم: سەرەڕای ئەوەش، ئەمە بەشێكە لە سیاسەتی بەتوركیكردنی جڤاكی كوردیی. ئەوەی كەمێك لەو درامایانە ورد بووبێتەوە لەوە تێدەگات ڕەهەندە نەرێنییەكانی لە كوێوە دێن و چۆن كاریگەریی خۆیان دەنوێنن.

شەشەم: خەڵك تا درەنگی شەو لە دیار یەكێك لەو درامایانە دادەنیشن و بەیانیش ڕووداوەكان بۆ یەكدی دەگێڕنەوە. لە كاتێكدا هەموو ڕووداوەكان لە سنووری ناپاكی هاوسەری و خیانەتی دایك و باوك و خزم و دراوسێ و بابەتی شەرەف و نامووس دەخولێنەوە.

حەوتەم: ئەو درامایانە دنیای منداڵی كوردستانیان بەتەواوەتی تێكداوە. تا ئەمڕۆ كولتوورێك لەناو خێزانە كوردەكان دروست نەبووە كە منداڵ لە كاتی دیاریكراوی خۆیان بخەون و بەشداری دایك و باوك و ئەندامانی گەورەی خێزان نەكەن لە سەیركردنی ئەم درامایانە. لە دنیای مۆدێرندا، تەنانەت كەناڵە پڕۆفێشنەڵەكانی منداڵانیش بۆ نموونە(CBeebies) دوای سەعات ٧ی ئێوارە پەخشەكانیان دەوەستێنن بۆ ئەوەی بوار بدەنە منداڵان نانی ئێوارە بخۆن و وردە وردە بەرەو سەر جێگاكانیان بڕۆن و بخەون.

هەشتەم: زۆری بینەری ئەم درامایانە، بە مانای باشبوونی دراماكان نایەت، بەڵكو بە پێچەوانەوە هیچ بەدیلیتر بۆ بینەری كوردستان نەخراوەتە روو.

تێبینی: واژوكارانی ئەم داواكارییە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئەم داواكارییە وەك ململانێی سیاسیی نێوان هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەكار بهێنرێت.

هاوپێچ:

-وێنەیەك بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران.

-وێنەیەك بۆ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران.

-وێنەیەك بۆ كابینەی حكوومەت.

-وێنەیەك بۆ ئامرازەكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان (بینراو و بیسراو و نوسراو).

ناو و واژووەكان:

1- ئیبراهیم مەلازادە، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

2- هیوا مەجید خەلیل، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

3- رێبین فەتاح ساڵح، پیشە: رۆژنامەنووس و توێژەری كۆمەڵایەتی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

4- كارزان محەمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

5- هێمن نامق (میرانی)، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

6- سەرباز سالح، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامە: دبلۆم.

7- موراد حەكیم، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

8- سۆران ئەحمەد عەزیز (تەرخانی)، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: قوتابی دكتۆرا.

9- حسام دەست پیش، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

10- لەیلا ئەمیر، پیشە: پەرلەمانتاری خولی سێیەم، بڕوانامە: دكتۆرا.

11- یاسین مەحمود چۆمانی، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: قوتابی دكتۆرا.

12- سەنگەر موشیر، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: قوتابی دكتۆرا.

13- سەرتیپ خالس حوسێن، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

14- رزگار حەسەن محەمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

15- چواس حەسەن، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

16- كۆسرەت ساڵح ئەحمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: قوتابی دكتۆرا.

17- رابەر فەتاح ساڵح، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

18- عومەر سەلیم، پیشە: توێژەری كۆمەڵایەتی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

19- ئەڤین ئەبابەكر عارف، پیشە: توێژەری كۆمەڵایەتی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

20- هێرش رەسووڵ، پیشە: نووسەر و ئەكادیمی، بڕوانامە: دكتۆرا.

21- باز ئەحمەد، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامە: به‌كالۆریۆس.

22- شاڕێگا ستار خالید، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

23- نازناز محەمەد قادر، پیشە: راوێژكاری پەروەردەیی لە ئەنجوومەنی وەزیران، بڕوانامە: دكتۆرا.

24- جەبار عەزیز ئەبوبەكر، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: دبلۆم.

25- عوسمان مەحموود قوربانی، پیشە: تەندروستكار، بڕوانامە: دبلۆم.

26- راز محەمەد، پیشە: قوتابی، بڕوانامە: قوتابی زانكۆ.

27- رزگار مستەفا حەمەدئەمین، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

28- كامەران موحەمەد عەزیز، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

29- عەدنان مەجید حوسێن، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

30- مستەفا شێخ محەمەد، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

31- نەهرۆ تاهیر عەلی، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: دبلۆم.

32- محەمەد حوسێن شەریف، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

33- شلێر سەعید، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

34- چۆمان جومعە فاتیح، پیشە: قوتابی، بڕوانامە: قوتابی زانكۆ.

35- ساكار سەلام ئیبراهیم، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

36- یونس حەمەد رەشید، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامە: ئامادەیی كشتوكاڵ.

37- حەیدەر عەبدوڵا عەبدوڕەحمان، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

38- كەمال چۆمانی، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

39- ماهیر عیسی موعید، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

40- فەرمان رەشاد، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

41- ئاری عەبدوڵا، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: بەكالۆریۆس.

42- پەروین عەزیز سەعید، پیشە: چالاكی مەدەنی، بڕوانامە: دبلۆم.

43- پەیڕەو ئەنوەر، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامە: بكالۆریۆس

44لێزان یونس حوسێن، پیشە: فەرمانبەر بڕوانامە: ماستەر.

45ئاكۆ سەمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: قوتابی دكتۆرا.

46كاوە جەم، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامە: بكالۆریۆس.

47هاورێ حەسەن حەمە، پیشە: مامۆستا بڕوانامە: ماستەر.

48محەمەد قادر ئەحمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

49ئەسكەندەر غەریب سلێمان پیشە: فەرمانبەر، بڕوانامە: ماستەر.

50رۆژهات وەیسی خالد، پیشە: چالاكوانی مەدەنی، بڕوانامە: ماستەر.

51شاخەوان حەسەن عوسمان پیشە: فەرمانبەر، بڕوانامە: قوتابی ماستەر.

52عزەدین رەسول، مامۆستا، بڕوانامە: دكتۆرا.

53تەحسین وەسو عەبدوڵا، پیشە: قوتابی، بڕوانامە: ماستەر.

54سەروەر حەمە، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

55 هاوكار عەلی، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.

56 رەوان سوبحی عەبەیدولا، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە، ماستەر



PM:05:03:04/05/2017