فەرهاد پیرباڵ: خۆ من کەر نیم لەبەر مەلا عەلی خۆم بسوتێنم

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیری دیار ڕایگەیاند کە ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە کە من خۆم بۆ مەلا عەلی بسوتێنم "خۆ من کەر نیم" و گەر خۆم بسوتێنم بەس دهۆک خەفەتم بۆ دەخوات.

فەرهاد پیرباڵ لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی وار سەبارەت بە دەستگیرکردنی مەلا عەلی کەڵەک هاتە دەنگ و دەڵێت ئەو قسانەی مەلا عەلی دەیکات دەزانێت کە ئەو کەسانە جاهیل و ئەحمەقن بۆ وروژاندنە.

فەرهاد دەڵێت " کە ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە کە من خۆم بۆ مەلا عەلی بسوتێنم خۆ من کەر نیم و گەر خۆم بسوتێنم بەس دهۆک خەفەتم بۆ دەخوات چونکە لە سلێمانی دەریانکردم و لە هەولێر سەریانشاکانم".

هەروەها دەڵێت "من دووشەوە نەنوستوم لەبەر مەلا عەلی کەڵەک، زیندانی دهۆک شوێنی ئەو نییە و دەبات سەعات ١٠:٣٠ بەرببێت و ئێرە لەسایەی سەری مەسعود بەرزانی دیموکراسییەتە".




PM:02:26:05/05/2017