پشدەر.. هاوڵاتیەک لە سەیرانگا گیانی لەدەستدا
ئێوارەی هەینی مامۆستایەکی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا بە ناوی ( ح . و . ع ) لەدایک بووی 1971 پاش ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت و گوزار دێنە سەیرانگای ( جۆلانان ) لە قەزای پشدەر گیانی لەدەستدا.
بە وتەی کەسوکارەکەی لەکاتی دەستنوێژ گرتن گیانی لەدەستداوە، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوکە دەستی پێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە.
ئەمیر حەسەن - رانیە
AM:09:28:06/05/2017