نوسەری كتێبەكەی مام جەلال دەستگیركرا

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە عیرفان قانعی فەرد، نوسەری كتێبی شەست ساڵ ژیان و خەباتی جەلال تاڵەبانی، لە ئەمریكا دەستگیركراوە و ئەمرۆ ئەو هەواڵە لە لایەن پۆلیسی ئەمریكاوە پشتڕاست كرایەوە.

بەپێی هەواڵەكە، دوای ئەوەی قانعی فەرد بە شێوەیەكی نایاسایی لە سنوری مەكسیكەوە پەڕیوەتەوە بۆ ئەمریكا، دەستگیركراوە و دواتر بە گومانی بوونی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و سەربازیەكانی ئێران رادەستی ئێف بی ئای كراوە و تا ئێستاش دەستبەسەرە.

عیرفان قانعی فەرد، ساڵی 1977 لە سنەی رۆژهەلاتی كوردستان لەدایكبووە و خاوەنی چەندین كتێب و چاوپێكەوتنە لەگەڵ كەسایەتیە ساسیەكانی كورد و ئێرانی و عێراقیەكان، یەك لەوانە كتێبی لەدوای شەست ساڵ، ژیان و بیرەوەریەكانی جەلال تاڵەبانی.

عیرفان قانعی فەرد كە خۆی وەك وەرگێڕ، لێكۆڵەر و شارەزای مێژووی هاوچەرخ دەناسێنێت، بەوەش دەناسرێت كە پەیوەندیەكی توندی لە گەڵ موحسین رەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەمینداری ئەنجومەنی دیاری كردنی بەرژەوەندیەكانی كۆماری ئیسلامی هەیە.



AM:10:14:06/05/2017