ڤیدیۆ.. بە بەرد هێرش دەكرێتەسەر سەرۆك كۆماری ئێران

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی پارێزگای "گوڵستان"ی ئێران دەكات بەڵام بەردبارانی دەكەن.

ماوەی دووهەفتەی دیكە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت‌و حەسەن رۆحانی كە سەرۆكی ئێستایە كاندیدی هەلبژاردنی سەرۆك كۆمارییە‌و بۆ بانگەشەی ئەو هەڵبژاردنە سەردانی شارێك لە پارێزگای گوڵستانی كردوە كە هەفتەی رابردوو نزیكەی 40 كرێكاری كانی خەڵوز لە رووداوێكی تەقینەوەدا گیانیان لەدەستدا.

كرێكاران‌و كەسوكاری ئەو قوربانییانە ئۆتۆمبیلەكەی رۆحانی بەردباران دەكەن.





PM:05:31:07/05/2017