ماکرۆن دەبێت بە سەرۆکی فەڕەنسا


دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بەکۆتا هات و بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا ماکرون دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەو وڵاتە.
 
ئەمڕۆ ٧ ی ئایار جارێکی تر دەنگدەرانی فەرەنسا چوونەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، بەپێی ئەنجامە سەرەتەییەکانیش ئیمانوێل ماکرۆن ڕێژەی 65%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا، هەردوو کاندید مارین لۆپان‌ی کاندیدی راستڕەوە توندڕەوەکان و ئیمانوێڵ ماکرۆن، ، رکابەریی یەکتردەکەن

بەهۆی ئەوەی لە گەڕی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان رێژەی %51ـی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، بە پێی دەستووری فەرەنسی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7ی ئایار گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بە بەشداریی هەردوو کاندید ئیمانوێڵ ماکرۆن، کاندیدی بزووتنەوەی بۆ پێشەوە، مارین لۆپان، کاندیدی راستڕەوە توندڕەوەکان، کە دژایەتییەکی سەختی پەنابەران دەکات، ئەنجام دەرا.

ئەمڕۆ فەرەنسییەکان دوا بڕیاری خۆیان داو ئەو سەرۆکەیان هەڵبژارد کە لەگەڵ مانەوەی فەرەنسادایە لە یەکێتی ئەوروپا.


PM:10:08:07/05/2017