لەم شارانە كەباب قەدەغە كرا

لە چەند شارێكی ئیتالیا بڕیاری قەدەغەكردنی كەباب درا ئەوەش لە چوارچێوەی قەدەغەكردنی خواردنە خێراكاندایە لەو وڵاتە.

لە شاری ڤینیسیا "بوندوقیە" كە یەكێكە لە شارە مێژوویەكانی ئەو وڵاتە بڕیاری قەدەغەكردنی خواردنی خێرا درا، لەوانەش چێشتخانەكانی كەباب و پیتزا كە خواردن بە پارچە دەفرۆشن.

دەسەڵاتدارەكانی ئەو وڵاتە ئەم هەنگاوە بەپێویست دەزانن بۆ پاراستنی دیمەن و نەریتی شارەكە، پاش ئەوەی چێشتخانەی خواردنە خێراكان هەموو جادەكانیان داپۆشی و دیمەنەكانیان شاردۆتەوە و دەڵێن  "بۆ پاراستنی جوانی شارەكە بڕیاری داخستنی ئەم دوكانانەیان دا جگە لە دوكانی ئایسكرێم كە بەشێوەیەكی ڕێك و پێك خزمەتی گەشتیاران دەكەن".

ئەم بڕیارە پێشتر لە چەند شارێكی تری ئیتالیا چووە بواری جێبەجێكردنەوە بەتایبەت ئەو شارانەی مێژووین و گەشتیاری زۆر سەردانیان دەكات



AM:10:11:09/05/2017