دواین پۆستی فەیسبووکی پێشکەشکارەکەی کوردسات بەر لە مردنی

سپی - هەولێر

شەوی ڕابردوو، سۆران سەقزی پێشکەشکاری دیار و بەناوبانگی کوردستان بە فیشەکێک گیانی لەدەستدا و دواین پۆستیشی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بووە لە وڵاتی لوبنان.

سۆران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە ١٢ی مانگی ڕابردوودا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە.

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو سۆران سەقزی لە چێشتخانەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر خۆی کووشتووە، بەڵام کەناڵی کوردسات ڕووداوی مردنەکەی بە تەموومژاوی ناودەبات.

سۆران یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئاسمانی کوردسات و بەرنامەی سەیر و سەفەری پێشکەشدەکرد و وەک دەردەکەوێت لایەنگیری یەکێک لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت و ڕەسمی پڕۆفایلەکەشی وێنەیەکە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا



PM:10:09:09/05/2017