وەزارەتی ناوخۆ جێگەکەی سەردار قادری دا بە یەکێتی

وەزارەتی ناوخۆ بە نوسراوێک لەبری پارێزگاری عومەر قەڵادزەیی کە سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستانە کردە جێگای سەردار قادر کە پشکی گۆڕان بوو. 

لە نوسراوەکەدا کە ئیمزای کەریم شەنگالی پێێوەیە، هاتووە " لەبەر ڕۆشنایی ماددەی بیستەم لە یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٠٩ بڕیاریدا:" لەکاتی ئادەنەبوونی سەردار قادر، جێگیری پارێزگاری سلێمانی کە بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری پارێزگاری سلێمانی ئەرکەکانی (پارێزگار) ئەنجام دەدات".

ناوبراو ماوەیەکی زۆرە جێگری پارێزگاری سلێمانیەو لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبەشێکی تری نوسراوەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، عومەر ئەحمەد ئەمین، جێگیری پارێزگاری سلێمانی بۆ کارگێڕی گشتی جێگەی سەردار قادر دەگرێتەوە.



AM:11:00:10/05/2017