وێنەیەکی هیوا جەمال و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە

سپی - هەولێر

وێنەیەکی خێزانی هیوا جەمال پێشکەشکاری دیاری ڕووداو و هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی هیوا جەمال و هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە کە وەک دەردەکەوێت هاوسەرەکەی هیوا جەمال موحاجەبەیە.

هیوا جەمال سەبارەت بە ناسینی هاوسەرەکەی دەڵێت "هاوژینەكەم لە رێگەی خولێكی فێربوونی كۆمپیوتەرەوە ناسی. لە ساڵی 2004 بووینە هاوژین."

هیوا جەمال خاوەنی منداڵێکە و زۆر کات وێنەی خۆی و منداڵەکەی بڵاودەکرێتەوە.




PM:07:02:10/05/2017