وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مانگی شوبات به‌سه‌ر مامۆستایان ده‌رده‌بڕێت.
شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به تۆڕی سلێمانی ڕاگه‌یاند:" له‌سبه‌ینێوه لیستی ناوی مامۆستایان بۆ دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مانگی شوبات ئاماده ده‌كه‌ین و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی ده‌كه‌ین".
ناوبراو دەشڵیت" واده‌ی دابه‌شكردنی پاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دیاری ده‌كرێت و هه‌ركات ئه‌و وه‌زاره‌ته پاره‌ی پێویستی ڕه‌وانه‌كرد، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌كه ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دراوه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی هاندانی مانگی شوبات دراوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا بكرێت